پەرەگراف
ئەو شەپۆلی گەرمایەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت و سبەینێ لە گەرمیان بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت و دەگاتە ٤٨ پلە، بەپێی پێشبینیی کەشناسیی هەرێم.
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، کەشی سبەینێ، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێرایی باش، لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر: 45پلەى سیلیزى
سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى
سۆران: 44 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 48 پلەى سیلیزى