وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەك ڕێوشێنی بۆ سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن ڕاگەیاند

25-06-2023 02:58

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لەپێناو كۆنترۆڵكردنی پەتای (تای خوێنبەربوون)، ژمارەیەك ڕێوشێنی بۆ سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن ڕاگەیاند و دەڵێت "سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و پێویستە هاووڵاتیانیش گۆشتی سوور لە شوێنی ڕێپێدراو بكڕن".

نەخۆشیی تای خوێنبەربوون كە پەتایەكی كوشندەیە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوزارێتەوە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ژمارەیەك حاڵەتی تووشبوون لە هەرێم تۆمار كراوە و پێنج تووشبوویان گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی تەندروستی لە نۆ خاڵدا ڕێنمایی هاووڵاتیان و قەسابەكان دەكات كە "سەربڕینی ئاژەڵ تەنیا لە شوێنی ڕێپێدراو بێت، لەبەركردنی جلوبەرگی تایبەت و دەستكێش لە كاتی مامەڵە و سەربڕینی ئاژەڵ و دواتر پاككردنەوەی شوێنەكەی بە گیراوەی تایبەت".

دەقی ڕێنمایی و ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی: