پەرەگراف
حکومەتی عێراق ٤٠٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە پەرەگرافی وت "٤٠٠ ملیار دینارەکە ئەمڕۆ گەیشت و بۆ دابەشکردنی مووچە تەرخان دەکرێت".
ناوەڕاستی ئەم مانگەش بەغداد ٤٠٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم ناردو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج تەرخان کرا.
حکومەتی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم وەزارەتەکانی دابەش نەکردووەو بڕیارە بەرلە جەژن سەرجەمیان مووچە وەربگرن، لەگەڵ پێخستنە ناو مانگی حەوت، حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵ قەرزدار دەبێت و روون نییە چۆن مووچەی ئەو مانگەی دابەش دەکات و دابەشکردنی مووچە رێکدەکاتەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی هەرێم، مانگانە بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستیان بە 940 ملیار دینارە.