گرووپی ڤاگنەر شەڕی لە دژی ڕووسیا ڕاگەیاندو لە مۆسکۆ باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

24-06-2023 10:51
سەرۆکی ڤاگنەر و سەرۆکی رووسیا

پەرەگراف

ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاند، سووپای وڵاتەکەی لە ئامادەباشی دایە و لە مۆسکۆ "باری نائاسایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر" راگەیەندراوەو ھەڕەشەو ھێرشەکانی گرووپی ڤاگنەری بە "خیانەتی نیشتیمانی و لە پشتەوە چەقۆ لێدان ناوبرد".

پووتین وتی "گرووپی ڤاگنەر یاخیبوون و دەیانەوێت رووسیا بەرەو شەڕی ناوخۆ ببەن. بەرگریی لە رووسیا دەکەین و وەڵامی تووندمان بۆ یاخیبوونەکەی گرووپی ڤاگنەر دەبێت".

پەیامەکەی پووتین دوای ئەوەدێت، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر کە ھاوشانی رووسیا شەڕی دژی ئۆکرانیا دەکرد، بانگەشەی ئەوە دەکات بەفەرمانی وەزیری بەرگریی ڕووسیا هێرش کراوەته سەر هێزەکانی و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراوە. ڕایشیگەیاند کە بۆ "تۆڵەسەندنەوه وبەرپاکردنی دادپەروەری"، هێزەکانی بەرەو مۆسکۆ دەڕۆن و هەرکەس بێتە سەر ڕێیان "تێکی دەشکێنن".

ڕووسیا تۆمەتی هێرش بۆ سەر ئەو گرووپە ڕەت دەکاتەوە و سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر بە "هاندان بۆ یاخیبوونی سەربازی" تۆمەتبار دەکات وداوای دەستگیر و ڕادەستکردنی بە مۆسکۆ دەکات.

ئەمریکاش دەڵێت لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی چاودێریی دۆخی رووسیا دەکەن.

یاڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی چەکداریی ڤاگنەر، لە تۆمارێکی دەنگیدا ڕایگەیاند "هێزەکانی ڤاگنەر چوونە ناو شاری ڕۆستۆڤ لەباشووری ڕووسیا و نزیک سنووری ئۆکرانیا".

سەرۆکی ڤاگنەر هۆشداریی دا بە سوپای ڕووسیا کە ڕووبەڕووی نەبنەوە و ڕایگەیاند "هەر کەسێک ڕووبەڕوومان ببێتەوە وەکوو هەڕەشەیەکمامەڵەی لەگەڵ دەکەین و تێکی دەشکێنین".

هەروەها پریگۆژین جەختی کردووەتەوە کە "هێزەکانم ئامادەن تا کۆتایی لە بەرانبەر سوپای ڕووسیا بجەنگن".

"ئەوانەی هاوڕێکانی ئێمەیان کوشت و بوونە هۆی مردنی دەیان هەزار سەربازی ڕووسیا، سزا دەدرێن"، پریگۆژین وا دەڵێت.

یاڤگینی پریگۆژین لە یەکێک لە تۆمارە دەنگییەکاندا ڕایگەیاند کە بەرەو ڕووسیا دەچێت تا بزانێت  "ئەم ئاژاوەیە چییە لەم وڵاتەدا دروستکراوە". داوای پاڵپشتیش دەکات و دەڵێت "کێ دەیەوێت بەشداریمان لەگەڵدا بکات، با بێت، پێویستە کۆتایی بەم بێسەروبەرییە بهێنین".

سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر ڕەتی کردووەتەوە کە نیازی کودەتای هەبێت و دەڵێت "دەچم بەرەو مۆسکۆ بۆ بەرپاکردنی دادپەروەری".

هەروەها یاڤگینی پریگۆژین، سێرگی شۆیگۆی وەزیری بەرگریی ڕووسیای تۆمەتبار کردووە بەوەی کە بۆ وەرگرتنی پلەی مارشاڵی جەنگیئۆکرانیای هەڵگیرساندووە.

سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر مانگی پێشوویش لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەناو تەرمی چەکدارانی گرووپەکەیدایە، وەزیری بەرگری و فەرماندەیسوپای ڕووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە بڕی پێویست چەک و پێداویستیی سەربازییان بۆ گرووپەکەی دابین نەکردووە.

ڕووسیا داوا لە چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر دەژات کە تاوان ئەنجام نەدەن و سەرۆکی گرووپەکەیان دەستگیر بکەن و ڕادەستی مۆسکۆیبکەن.