دوو لایەنە ناكۆكەكەی كۆمەڵە رێككەوتن هێزەكانیان لەیەكتر دووربخەوە‌و دەست بە گفتوگۆ بكەن

23-06-2023 02:36

پەرەگراف

دوو لایەنە ناکۆکەکەی کۆمەڵە دوای شەڕی نێوانیان کە بووەھۆی کوژرانی دوو پێشمەرگە، بە نێوەندگیریی حیزبی دیموكراتو كۆمەڵە (ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئێران) ڕێککەوتن لەسەرئەوەی هێزەکانیان له‌ یه‌ك دوور بخه‌نه‌وه‌و دیالۆگ بۆ  چارەسەرکردنی کێشەکان دەستپێبکەن.

دەقی ڕاگەیەندراوی حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە لەوبارەیەوە

لێژنەی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە(رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیست) بۆ پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ناکۆکییەکانی نێوانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، ئەو ئاکامانەی خوارەوەیان دەستەبەر کرد:

بۆ ئاگاداری ڕای گشتی!

بەم جۆرە بە ئاگاداری دەگەیه‌نین کە دوای ئەوەی بەداخەوە گرژی و ئاڵۆزی  لە نێوان دوو باڵی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانیکوردستانی ئێران دا پێک هات، هەیئەتێکی هاوبەش کە پێکهاتبوو لە ڕێبەریی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە (ڕێکخراویکوردستانیی حیزبی کۆمونیستی ئێران)، بە مەبەستی ئاساییکردنەوە و هێورکردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ هەردوو لایەنی ناکۆک، لەکۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بەم ئەنجامانەی خوارەوە گه‌یشتن:

١-  هەردوولا وه‌كوو یه‌كه‌م هەنگاو، تا ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە، خۆیان لە ڕاگەیاندن دژ بە یەکتر و  بە تایبەت بەکارهێنانی زمانی زبربپارێزن.

٢-  هەردوولا هێزەکانیان له‌ یه‌ك دوور بخه‌نه‌وه‌.

٣- لەگەڵ هێوربوونەوەی بارودۆخەکە، هەردوولا دیالۆگ بۆ  چارەسەرکردنی کێشەکان دەستپێبکەن.

٤- دوو هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە لە پێناو جێبه‌جێبوونی ئەو خاڵانەی سەرەوە ئامادەی هەر چەشنەهاوکارییەک دەبن.

هەیئەتی ڕێبەریی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران

هەیئەتی ڕێبەریی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)

٢ ی پوشپەری ١٤٠٢