حکومەتی ھەرێم داوا لە سوودانی دەکات پێداچوونەوە بکات بە بڕگە و ماددە هەموارکراوەکانی بوودجە
پەرەگراف
حکومەتی ھەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆبووەوەو ڕایگەیاند، لە دەرەوەی دەستوور و ڕێککەوتننەکان، دەستکاری بابەتەپەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم کرا لە بوودجەی عێراقدا کە لە ڕووی دەستووریەوە، گۆڕانکاریی لەڕێکەوتننامەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵیی و هەرێم ڕێگاپێدراو نییە.
"ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، کە لە کاتی جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی بودجە لە دوای کەوتنە بواریجێبەجێکردنی، هەروەک بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڵێنیداوە، پێداچوونەوە بکات بە بڕگە و ماددە هەموار کراوەکان کە تا چەند لەگەڵکارنامەی حکومەتی فیدرال دەگونجێن و تاچەند شایانی جێبەجێکردنن و پێویستە میکانیزمی شیاو بە ئاراستەی خەرجکردنی شایستەکانیهەرێم دابنرێت و هەر ڕێکارێکی جیاکاری لە دژی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکەینەوە" ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەوادەڵێت.
ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی ئامادەی بوو، لە بڕگەی یەکەمدا تیشکمان خستە سەر پێشهاتە پەیوەندیدارەکان بە پەسەندکردنییاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لە سەر هەرێمی کوردستان.
ئاماژەمان بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور و ئەو ڕێککەوتنانەی واژۆکراون جێبەجێ کردووە. بەڵام لە دەرەوەی دەستوور و ڕێککەوتننەکان، دەستکاری بابەتە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ماف و شایستەداراییەکان کرا کە لە ڕووی دەستووریەوە، گۆڕانکاریی لە ڕێکەوتننامەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵیی وهەرێم ڕێگاپێدراو نییە.
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، کە لە کاتی جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی بودجە لە دوای کەوتنە بواریجێبەجێکردنی، هەروەک بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڵێنیداوە، پێداچوونەوە بکات بە بڕگە و ماددە هەموار کراوەکان کە تا چەند لەگەڵکارنامەی حکومەتی فیدرال دەگونجێن و تاچەند شایانی جێبەجێکردنن و پێویستە میکانیزمی شیاو بە ئاراستەی خەرجکردنی شایستەکانیهەرێم دابنرێت و هەر ڕێکارێکی جیاکاری لە دژی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکەینەوە، چونکە هەرێم پابەندییە دەستوریەکانی خۆیبەجێگەیاندووە و هیچ بیانوو و پاساوێکیش بۆ هەر ڕێکارێکی جیاکاریی بەرامبەر هەرێمی کوردستان نەماوە، بە تایبەتیش پاساوی نەوت کەپێشتر هەمیشە دەکرایە بیانوو بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان وبێبەشکردنی لە شایستە داراییەکانی، بۆیە ئێستا ئەرکەلەسەر حکومەتی فیدڕاڵی، یاسای بودجە جێبەجێ بکات و تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج بکات لە پێش هەمووشیەوەتەرخانکراوی خەرجی مانگانەی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە بە گوێرەی ئەو ژمارانەیلە ناو خشتەکانی بودجەدا جێگیرکراون لە دوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
لە بڕگەی دووەمدا، لەلایەن بەڕێز ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە، گفتوگۆ لەبارەی ڕەشنووسیئەو پڕۆژە یاسا و پەیڕەوانە کرا کە تا ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لە سەر نەدراوە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، ئەویش بەڕەچاوکردنی پلانی تەشریعیی کابینە کە لە هێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کاری ئەم کابینەیەدا هاتبوون و لەم ڕووەوە، هەڵسەنگاندنی پێویستکرا لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە. ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرەکانی ڕاسپارد بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتوو پێشنیارەکانیانلەمبارەیەوە بخەنەڕوو.
لە بڕگەی سێیەمدا، گفتوگۆ لەبارەی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ وجێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 29 ی ساڵی 2012 ی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور - لجنة شؤونالشمال)ی هەڵوەشاوە تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک كرا.
ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور دەکات و دەستخۆشی لە دوانووسراوی لیژنەکە دەکات بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کوژاندنەوەی زەوی کشتوکاڵی کورد و تورکمان وڕاگرتنی نوێکردنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی بۆ هاوردەکراوان، بەڵام لەمە گرنگتر جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەیە بە کردارەکی و ڕاگرتنیخێرای هەموو ئەو ناڕەواییەی بەرامبەر بە جووتیارانی کورد و تورکمان دەکرێت لەو ناوچانە، کە هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستوویی نیە.
ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی وەزاریی تایبەت بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور بە سەرۆکایەتی بەڕێز وەزیریناوخۆی ڕاسپارد کە کۆبوونەوەی پێویست ئەنجام بدەن و بە هەماهەنگیی لە گەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی وەزیران وئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوونی خێرا بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لیژنەی فیدڕاڵیی تایبەتبە جێبەجێکردنی ماددەی 140 بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە کێشەی زەویوزاری جووتیارانی کورد و تورکمان کە ڕێگرییان لێدەکرێت.
بڕگەی چوارەم و کۆتایی خستنەڕووی بابەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و تەندروستی بوو.
لەمبارەیەوە، بەڕێزان دارا ڕەشید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەوەکالەت و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ، لە دوو ڕاپۆرتیجیادا ، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و سەلامەتیی هاووڵاتییان لە کاتی قوربانیکردنی ئاژەڵ لە سەروبەری نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانخرایەڕوو، ئاماژە بەوەدرا کە حکومەتی هەرێم هەر زوو بوودجەی پێویستی بۆ هەردوو وەزارەت تەرخانکردوو و هەڵمەتێکی بەرفراوانیهۆشیارکردنەوەش دەستی پێکردوە.
ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکارەکانی خۆپارێزیی هەردوو وەزارەت، لەهەمانکاتدا داوای لە هاووڵاتیانی هەرێمیکوردستان کرد کە پابەندبن بە ڕێنوێنی و ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و بەتایبەتیش لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی ئایینی تایبەت بە قوربانیکردنیئاژەڵ، تا سەلامەتی و تەندروستیان پارێزراو بێت.