پەرەگراف
وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو حاڵەتەی دوێنێ گیانلەدەستدان بە پەتای تای خوێنەبەربوون، دووەم حاڵەتی گیانلەدستدان بە نەخۆشییەكە بووە.
دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، بۆ میدیاكان وتیشی، حاڵەتی یەكەم لە سنووری ئیدارەی سۆران و حاڵەتی دووەم لەناو شاری هەولێر بووە. هەردوو حاڵەتەكە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئاژەڵەوە هەبووە، حاڵەتی یەكەم ئاژەڵی نەخۆشیان هەبووە، حاڵەتی دووەمیش كاری سەربڕینی ئاژەڵی كردووە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە كرد "لە شارەكانی ناوەڕاست و دیكەی عێراق ڕێژەی تووشبوون و مردن بە پەتاكە زۆرە".
داوایشی لە هاووڵاتیان كرد گۆشت لە شوێنە فەرمییەكان بكڕن و دڵنیا بن لەوەی كە ئاژەڵەكە پشكنینی بۆ كراوە.