گۆشتفرۆشێک لە سلێمانی ئەسپێکی سەربڕیوەو بە نیازبووە بە نرخی گوێرەکە بیفرۆشێت

19-04-2023 01:35

پەرەگراف

گۆشتفرۆشێک لە سلێمانی دەستگیر کرا کە ئەسپێکی سەربڕیوەو بە نیازبووە بە نرخی گۆشت و قیمەی گوێرەکە بە هاوڵاتییانی بفرۆشێت، بەڵام بەرلەوەی لێی بفرۆشێت دەستی بەسەردا گیراوە.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەسپەکە لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی سەربڕاوەو گۆشتەکەی براوەتە ماڵێکەوە بۆ ئەوەی بیکەن بە قیمە، لەلایەن لیژنەکانەوە دەست بەسەر لاشەی ئەسپەکەدا گیراوە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، وتیشی، لەسەر فەرمانی دادوەر، دوو کەس لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو کەسی دیکەش دەرچووە.

ئەو گۆشتفرۆشە نرخی فرۆشتنی هەر کیلۆیەک گۆشتی بە ١٢ هەزار دینار دیاریکردووە، لەکاتێکدا گۆشت کیلۆی بە ٢٠ هەزار دینارە. قایمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە هیچ شێوەیەک گۆشت لەسەر شەقامەکان نەکڕن تەنیا لەبەر ئەوەی نرخی هەرزانترە.