پەرەگراف- ھەولێر
تۆمەتباری ھێرشکردنەسەر پەیامنێرەکەی کەناڵی کەی ئێن ئێن دەستگیرکراو ئاسایشی ھەولێر دەڵێت: میدیاكان ئازادانە كار دەكەن.
دەقی راگەیەندراوی ئاسایشی ھەولێر لەبارەی ھێرشکردنەسەر پەیامنێرەکەی کەناڵی کەی ئێن ئێن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی نیسانی 2023, هەواڵێك لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوویەوە گوایە لەناو بازاڕی شاری هەولێر هێرشكراوەتە سەر ڕۆژنامەوانێك، دەستبەجێ تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەیانلەوبارەوە دەست پێ كردو دەركەوت، هاووڵاتییەك بەناوی (ك.س.ع) پەلاماری ڕۆژنامەوانێكی داوە. لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەریلێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار دەستیگركراو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەر كرا.
لێرەوە بۆ هەموو لایەكی ڕووندەكەینەوە، شاری هەولێر وێڕای ئەوەی شاری ئاشتیو پێكەوەژیانە، ناوەندێكە كە تێیدا میدیای ئازادو سەربەخۆ ئازادانە كاردەكەنو پاراستنی میدیاو میدیاكارانیش وەك تەواوی چین و توێژەكانی تر پارێزراوە و دەپارێزرێت.
هاووڵاتییانی بەڕێزو هاوشارییانی خۆشەویستیش دڵنیادەكەینەوە، پاراستنی سەروماڵی هاوشارییان و ئاسایش و ئارامیی شاری هەولێرئەركێكەو بەزاندنیان لەلایەن هەركەس و گرووپێكەوە بێت هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێك بن دەستگیر دەكرێن وڕاپێچی بەردەم دادگایان دەكەین.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
17ی نیسانی 2023