پەرەگراف
سەرۆكوەزیرانی عێراق پابەندیی حكومەتەكەی بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دووپات دەكاتەوە و دەشڵێت "لەم هەفتەیەدا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە".
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند "نووسراومان ئاراستەی توركیا كردووە بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ كڕیارانی نەوت گرێبەستێك لەگەڵ سۆمۆ واژوو دەكەن".
سەبارەت بە پرسی بوودجە و مووچەیش، سوودانی جەختی كردەوە كە "پابەند دەبین بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان".
سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی لە پرسی بەهای دراویش كرد و وتی "لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەرز دەبێتەوە".