پەرەگراف
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی وەزیری تەندروستی داوای توندكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی لە وەزیری ناوخۆ كرد.
لەگەڵ ئەوەی لە پارێزگاكانی هەرێم ئاسانكاریی كراوە بە ئاڕاستەی ئاسایی كردنەوەی ژیان، بەڵام هێشتا مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە كۆتاییان نەهاتووەو وەزارەتی تەندروستیی بەردەوام هۆشداریی دەدات كە خەڵك ساردنەبنەوە لە ڕێكارەكانی خۆپارێزیی.
ئەمشەو حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی ڕاگەیەندراو لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 367 تووشبوو، لەنێویاندا 5 مردن هەیە و 325 نەخۆش چاكبوونەتەوەو ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان. هاوكات هەزارو 528 كەس لە كەرەنتینەكاندا ماون لە سەتاسەری هەرێم.