هەشت حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كرا

28-04-2020 12:48

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆماركردنی هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ئەوەش لە كۆی 809 پشكنین.

ئەو حاڵەتانە پێنجیان لە هەولێر بووە كە ئافرەتێكی تەمەن 36 ساڵ و 3 منداڵ تەمەنیان 11، 15، 16 ساڵان كە خانەوادەی بەركەوتووەكەی پێشووی تەلار سیتین لە ناحیەی كەسنەزان، هەروەها پیاوێكی تەمەن 33 ساڵ دانیشتووی شوقەكانی زانیارییەو بەركەوتەی تووشبووەكەی دوێنیی كەمپی دارەشەكرانە لە شاری هەولێر.

سێ حاڵەتی دیكەش لە سلێمانی تۆمار كراون؛ ئافرەتیكی تەمەن 26 ساڵ و كچێكی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێكی تەمەن 8 ساڵ كە لە خانەوادەی بەركەوتووی تووشبووەكەی پێشووی شارباژێڕە.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان گەشتە 355 تووشبوو، لەنێویاندا 4 مردن هەیە و 322 نەخۆش چاكبوونەتەوەو ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

لەگەڵ ئەوەی لە پارێزگاكانی هەرێم ئاسانكاریی كراوە بە ئاڕاستەی ئاسایی كردنەوەی ژیان، بەڵام هێشتا مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە كۆتاییان نەهاتووە، هاوكات هەزارو 512 كەس لە كەرەنتینەكاندا ماون لە سەتاسەری هەرێم.