شاسوار عەبدولواحید بۆ نوێنەری وڵاتانی بیانیی لە بەغداد: لە ھەرێمی کوردستان حوکمڕانی چەتەکان هەیە

23-03-2023 09:50

پەرەگراف

شاسوار عەبدولواحید لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی نەورۆزەوە بەبەشداریی باڵیۆزو نوێنەرانی زیاتر لە ٣٠ وڵاتی بیانیی لە بەغداد، ھێرشی تووندی کردەسەر دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، بەشێکی کەمی داھاتی ھەرێمەکە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و لەسەدا ٦٥ی داھات لەژێر دەستی دوو بنەماڵەدایە کە چەک و پارەیان خستووەتەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە.

"لە ھەرێمی کوردستان حکومڕانی چەتەکان هەیە نەک حکومی خەڵک" شاسوار عەبدولواحید وای وت.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕوو، لە ھەرێمی کوردستان ھیچ ھەڵبژاردنێک لەکاتی خۆیدا نەکراوەو ئەگەر حوکمڕانانی هەرێم بەردەوام بن لەم شێوازە، ئەوا هیچ بەهایەک ناهێڵنەوە بۆ ئەو تۆزە دیموکراسیەی کە هەیە، "حوکمڕانانی هەرێم سەرقاڵی خۆمەشغوڵکردن و خۆدزینەوەن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن".

وتارەکەی شاسوار عەبدولواحید