یەکگرتوو بۆ پارتی و یەکێتی: بەپەلە ھێرشی ڕاگەیاندن ڕابگرن و پێشمەرگە لە ئەگەری جەنگ دووربخەنەوە
پەرەگراف
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا لە پارتی و یەکێتی دەکات بەپەلە ھێرشی ڕاگەیاندن و جەنگی سۆشیال میدیا ڕابگرن و پێشمەرگە لە سنوری بازنەی بەریەککەوتن و ئەگەری جەنگ دووربخەنەوە.
دەقی بەیاننامەیەک لە یەکگرتووی ئیسلامییەوە
بسم الله الرحمن الرحیم
له كاتێكدا كه خه‌ڵكی كوردستان دوچاری به‌ڵایه‌كی جیهانی مه‌ترسیداربووه‌ته‌وه‌و هه‌موولایه‌كمان به‌میله‌ت و حكومه‌ته‌وه له هه‌وڵی ده‌ربازبوون له‌م به‌ڵایه‌داین و مه‌ترسی ده‌رهاویشته‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان دایگرتووین.. به‌داخه‌وه گوێ بیستی شه‌ڕی راگه‌یاندنی دوو حزبی ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌كردنی خاڵی ناكۆكی و گێچه‌ڵ به‌یه‌كتركردن ئه‌بین ..
ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌حاڵه‌تێكی هێجگار مه‌ترسیدار ده‌روانینه ئه‌م دۆخه و ده‌خوازین كه سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان به ئه‌ركی مێژوویی خۆیان هه‌ڵسن و رێگه بگرن له‌م جموجۆڵ و ده‌نگۆ نه‌شازانه‌ی باكیان به چاره‌نوسی میله‌ت نیه و ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و نادیار و هه‌ڵدێر ئه‌به‌ن.
ئاشكرایه بارودۆخی ناوچه‌كه و عێراق جگه له شه‌ڕی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌سه‌ر لێواری چه‌ندین مه‌ترسی دایه و ناكرێ ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه نادیده بگیرێت و به‌م شێوه‌یه هه‌موو رۆژێك زه‌نگی شه‌ڕی دوو ئیداره‌یی و له‌باربردنی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان لێ بدرێ و دڵه‌راوكێ و نائومێدی باڵ بكێشێ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ماندوو و شه‌كه‌تی كوردستاندا .
له سۆنگه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی و نیشمانی یه‌وه داواكارین له به‌رێزان سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت:
1. به‌په‌له هێرشی راگه‌یاندن و جه‌نگی سوشیال میدیا رابگرن.
2. هێزی پێشمه‌رگه له سنوری بازنه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و ئه‌گه‌ری جه‌نگ دووربخه‌نه‌وه.
3. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گله‌یی و ره‌خنانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر یه‌كتری.
4. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رۆڵی كاراتر ببینێ له‌م بارودۆخه‌دا.
5. ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو ئاماده‌یی هه‌ر ئه‌ركێكین له‌م باره‌یه‌وه..
چاوه‌رێ ی هیمه‌تی دڵسۆزانه‌ی هه‌موولایه‌كین
خودا گه‌ل و نیشتمانمان له هه‌موو به‌ڵا و كاره‌ساتێك بپارێزێ ..
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن
16/4/2020