پەرەگراف
١٥ پەرلەمانتاری کوردستان داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەن گرژییەکانی نێوانیان کەم بکەنەوەو چیتر ھێزی سەربازیی لەدەستی حیزبدا نەبێت، داواش دەکەن سەرۆکایەتی حیزبە پێکھێنەرەکانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنیش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن.
راگەیاندراوی (15) پەرلەمانتار بۆ خەڵكی كوردستان
ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، داوا لە سەركردایەتیی پارتی و یەكێتیی دەكەین (كە بەرپرسیارن لە حكومڕانیی ئەم هەرێمە)، گرژیی و ئاڵۆزییە میدیایی و سیاسییەكانی نێوانیان هێوربكەنەوە و ترسمان هەیە لەم دۆخە هەستیارەدا، كە گەلەكەمانی پێدا تێپەڕدەبێت و هێشتا هەڕەشەكانی ڤایرۆسی "كۆرۆنا" بەردەوامن، ئەم گرژییانە ببنە هۆی دروستكردنی هەڕەشەی گەورەتر و مەترسیی زیاتر بۆ سەر ئارامیی هەرێمەكەمان.
بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە، پێویستی بە هەڵوێستی جوامێرانە و نیشتمانپەروەرانەیە و نابێت چیتر هێزی سەربازیی لە دەستی حزب دا بێت و جوڵاندنیان ببنە هۆی هەڕەشە بۆ سەر دۆخی ئارامی هەرێمەكەمان. سەرەڕای ئەوەی داوادەكەین بە پەلە دۆخەكە هێوربكرێتەوە، پەرلەمانی كوردستان-یش هەڵوێستێكی یەكگرتوی لەمبارەیەوە هەبێت و سەرۆكایەتیی حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەت و ئۆپۆزسیۆن-یش، كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدەن و كۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە بهێنن و هەر لایەنێكیش بەدەم ئەم بانگەوازەمانەوە نەیەت، بەرپرسیارێتیی تەشەنەسەندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەی روبەرودەبێتەوە.
پەرلەمانتاران:
1- مەم بورهان قانع.
2- یاسین خدر تەها.
3- سیروان بابان.
4- سەرچنار ئەحمەد مەحمود.
5- ئەبوبەكر عومەر عەبدولڵا (هەڵەدنی).
6- شیرین ئەمین.
7- دیاری ئەنوەر.
8- روپاك ئەحمەد.
9- د. ئیسماعیل عەلی تەها سگیری.
10- موسلیم عەبدولڵا قەسرێ.
11- هەلز ئەحمەد محەمەد.
12- گوڵستان سەعید.
13- شایان كاكە صاڵح.
14- گۆران عومەر عەلی.
15- د. محێدین حەسەن یوسف.