11 تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە

12-04-2020 07:39


پەرەگراف

تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوەو بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەوەش كۆی گشتی چاكبووەوەكان لە هەولێر گەیشتە 52 كەس.

هاوكات بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە؛ 4 لە سلێمانی‌و یەك لە هەولێر.

لە ئێستادا كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لە هەرێم گەیشتووەتە 330 حاڵەت، لە نێویاندا 4 مردن هەیەو 160 نەخۆش چاكبوونەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.