پەرەگراف
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: هیچ داتایه‌ك به‌ناوى (مسته‌فا سه‌لیمى) له‌ناو تۆمارى به‌رده‌ست ئاسایشى سلێمانى و نشینگه و ده‌روازه سنوریه‌كان به‌رده‌ست نییه‌و ئێمه هیچ كه‌سێك به‌وناوه ناناسین.
ڕوونکردنەوەکەی ئاسایش لەکاتێکدایە بە فەرمانی مەسرور بارزانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوپرسە پێکھێندراوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی ئاسایش
بۆ / سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن / به‌ڕێز
بابه‌ت/ ڕونكردنه‌وه
به‌داخه‌وه شه‌وى 10/4/2020 كه‌سێك به‌ناوى ( عه‌لى جه‌وا نمه‌ردى ) هه‌وڵیداوه ده‌ست درێژى بكاته‌سه‌ر ناوبانگى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان وه تۆمه‌تێكى ناڕه‌وا بۆ هێزه‌كانمان له‌سنورى پێنجوێن دروست بكات ¸بۆ به‌رچاو ڕوونى خه‌ڵكى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه :
1- به‌بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا , له‌ڕۆژى 14/3/2020 قه‌ده‌غه‌ى هاتاوچۆ ده‌ستیپێكردوه و تائێستابه‌رده‌وامه و هێزه‌كانى ئاسایش به‌وبڕیاره‌وه پابه‌ندبوون , له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سنورى پێنجوێن و ناوچه‌ى گه‌رمك هیچ ئه‌ركێكیان بۆ ده‌ستگیركردن پێ نه‌سپێردراوه .
2- هیچ داتایه‌ك به‌ناوى ( مسته‌فا سه‌لیمى ) له‌ناو تۆمارى به‌رده‌ست ئاسایشى سلێمانى و نشینگه و ده‌روازه سنوریه‌كان به‌رده‌ست نییه‌و ئێمه هیچ كه‌سێك به‌وناوه ناناسین .
3- به‌ڕێز ( ئیسماعیل ڕه‌حمانى ) به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران له‌سلێمانى ئه‌مڕۆ 11/4/2020 له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند هیچ زانیاریه‌كمان نییه كه پێشتر مسته‌فا سه‌لیمى هاتبێته باشورى كوردستان و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه لێره‌وه ڕاده‌ستى ئێران كرابێته‌وه .
4- ( عه‌لى جوانمه‌ردى ) كه هه‌واڵى ( مسته‌فا سه‌لیمى ) به‌قاچاخ بۆهه‌رێم و ڕاده‌ستكردنى به ئێران بڵاو كردۆته‌وه , ده‌یه‌وێت ناوى ئاسایش بزڕێنێت , چونكه به‌هۆى لادانى له‌پێوه‌ره‌كانى ڕۆژ نامه‌گه‌رى و پێشێلكردنى ڕاستگۆی و بێلایه‌نى له‌به‌شى ڕادیۆى ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ركرا , به‌رداوام و هه‌میشه هه‌وڵیداوه خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى كوردستان به‌لاڕێدا به‌رێت , وه‌ده‌زگا فه‌رمیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمیان له‌به‌رچاو بخات .
5- لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌هه‌واڵه‌كه‌ى ( عه‌لى جوانمه‌ردى ) له‌سه‌ر ( مسته‌فا سه‌لیمى ) و ئاسایشى پێنجوێن به‌ته‌واوى ناڕاسته و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌دى ده‌كه‌ینه‌وه .
6- له‌م كاته‌دا كه‌هێزه‌كانمان به‌و په‌ڕى دڵسۆزى , دور له‌ماڵ و منداڵ و ئاسوده‌یی ناو خێزانه‌كان له‌سه‌ر جاده و سنوره‌كان سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركن و ته‌ندروستى و سه‌روماڵى خه‌ڵكى كوردستان ده‌پارێزن , تێوه‌گلانى ( جوانمه‌ردى ) له دروستكردنى هه‌واڵێ بێ بنه‌ما له دژى ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ى ئاسایش , ئیدانه ده‌كه‌ین وه به‌مافى خۆمانى ده‌زانیین سكالای یاساى له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین .
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.....
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى

⭕️ وردەكاریی هەڵاتنی مستەفا سەلیمی لە زیندانی شاری سەقز‌و هاتنی بۆ هەرێم‌و ناردنەوەی بۆ ئێران لە پەرەگرافبخوێنەرەوە.