پەرەگراف
حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئاگاداری "ڕادەستكردنەوەی" مستەفا سەلیمی نینو بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە.
ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە.
بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٤/١١
وردەكاریی هەڵاتنی مستەفا سەلیمی لە زیندانی شاری سەقزو هاتنی بۆ هەرێمو ناردنەوەی بۆ ئێران لە پەرەگراف بخوێنەرەوە.