نەوەی نوێ: ئەوەی بەلامانەوە گرنگە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بێلایەن و دوور لە دەستی حیزب بێت

22-01-2023 07:45

پەرەگراف

فراکسیۆنی نەوەی نوێ ھەڵوێستی جوڵانەوەکەیانی لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندو دەڵێت: هیچ تێبینی و سەرنجێکماننییە لەسەر یاساکە، یاسای هەڵبژردن هەر چۆن بێت، فرە بازنە یان یەک بازنە یانیش چوار بازنە کێشەمان نیە. 

"بەڵکو ئەوەی گرنگە کۆمسیۆنێکی بێلایەنی دوور لە دەستی حیزب هەبێت کە نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات، بۆئەوەی بتوانێتهەڵبژاردنێکی پاکوبێگەرد بەچاودێری وسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەنجام بدات، نەک نوێنەری ئەو حیزبانە بێتکە دۆڕاون و بە هەمویان ٪٢٠ ی دەنگی خەڵکیان نییە" فراکسیۆنی نەوەی نوێ وادەڵێت.

دەقی بەیاننامەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

سەرۆکایەتی پەرلەمانی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداری نامەیەکدا داوا لەسەرۆکی فڕاکسیۆنەکان دەکات لە ڕۆژیدووشەممە٢٣ی ١ ی٢٠٢٣  ئامادەبن بۆ کۆبونەوە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن.

ئەم زۆرینەی پەرلەمانە کە ئێستا حکومەتیان پێکهێناوە، ماوەی( ٤ ) ساڵ نەیانتوانیوە یاسای هەڵبژاردن وپرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنببەنە ناو هۆڵی پەرلەمانی یاسایی، ئێستا دەیانەوێت لەم پەرلەمانە ماوە بەسەرچووەدا بیبەن؟!

ئەمانە هەتا پەرلەمان یاسایی و شەرعی بوو ، دەیانوت با لە دەرەوە ، وە لە دیوەخانەی حیزبی رێک بکەوین و دواتر لە پەرلەمان شتەکانگفتوگۆی لەباڕەوە دەکەین، ئێستا کە پەرلەمان شەرعیەتی خۆی لە دەستداوە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بایکۆتیان کردوە ، ئینجا دێن باسیکۆبونەوەی پەرلەمان دەکەن.(کە دیارە زیاتر مەبەستیان رێکنەکەوتنە، نەک رێکەوتن).

وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ هیچ تێبینی و سەرنجێکمان نییە لەسەر یاساکە، یاسای هەلبژردن هەر چۆن بێت، فرە بازنە یان یەک بازنەیانیش چوار بازنە کێشەمان نیە!!

بەڵکو ئەوەی گرنگە کۆمسیۆنێکی بێلایەنی دوور لە دەستی حیزب هەبێت کە نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات، بۆئەوەی بتوانێتهەڵبژاردنێکی پاکوبێگەرد بەچاودێری وسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەنجام بدات ، نەک نوێنەری ئەو حیزبانە بێتکە دۆڕاون و بە هەمویان ٪٢٠ ی دەنگی خەڵکیان نییە.

لەکۆتایدا هۆشداری ئەوە دەدەین کە گوێنەگرتن لە نەوەی نوێ و لەم داوایە تایبەت بە کۆمسیۆن ، بڕیاری تری جولانەوەکە بە دوای خۆیدادەهێنێت کە لە داهاتودا لەبەردەم ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ - خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٢٣/١/٢٢