ئاسیاحەواڵە: ئامادەین بۆ دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی پارێزراو و تەندروست

11-04-2020 02:21


پەرەگراف

كۆمپانیای ئاسیاحەواڵە ڕایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی پارێزراو و تەندروست لە ڕێی سیستمی ئەلیكترۆنی‌و جزانی ئاسیاحەواڵەوە، پارێزگاری سلێمانی‌و وەزیری دارایی ڕەزامەندییان لەسەر پیشانداوەو پڕۆژەكە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندایە بۆ بڕیاردان.

كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوە دەخاتە ڕوو، ئاسیاحەواڵە هەڵدەسێت بە وەرگرتنی پارەی موچەكان و دابەشكردنی بەسەر موچەخۆراندا لە ڕێگەی جزدانی ئەلیكترۆنییەوە، "موچەخۆرەكان لە رێگەی كورتەنامەوە ئاگادار دەكرێن لە بڕی موچەی وەرگیراو، وە دەتوانن باڵانسی خۆیان بزانن لە رێگەی ئاپی ئاسیاحەواڵەوە. ئاسیاحەواڵە لە هەموو گەڕەكێكی شاردا بنكەی خۆی دەبێت، وە هاوكات پارە و دراو بەشێوەیەكی زانستی پاكژدەكاتەوە لە میكرۆب و ڤایرۆس".

ئاسیاحەواڵە دەشڵێت "كارمەند دەتوانێت سودمەندبێت لە هەموو خزمەتگوزارییەكانی ئاسیاحەواڵە بۆ نمونە؛ دەتوانێت پێداوستییەكانی رۆژانەی لە شتومەك بكڕێت، پارە بنێرێت بۆ كەسێكی تر، كارتی پڕكردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت بكڕێت، وە دەتوانێت هەر بڕێكیشی بوێت لە پارەكانی رایبكێشێت لە بنكەكانی ئاسیاحەواڵە لە شاری سلێمانی كە بە پێی پێویست بنكە دەستەبەردەبێت تا بتوانێت لە نزیك ماڵەكەی خۆی ئەو بڕە پارەیەی دەیەوێت رایبكێشێت".

دەقی بەیاننامەی رۆژنامەوانی ئاسیاحەواڵە
بەرواری بڵاوكردنەوە: 10/4/2020

ئاسیاحەواڵە دەبێتە چارەسەرێكی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی موچە

لە دۆخی نەخوازراوی ئێستای كوردستاندا تەكنۆلۆجیای "مۆبایل مۆنی" (خزمەتگوزاری دارایی لە رێگەی مۆبایلەوە) ئاسانترین ڕێگەیە بۆ پێدانی موچە.

لە كاتێكدا كۆمپانیای ئاسیاحەواڵە خوازیارە وڵاتەكەمان و هەموو جیهان قەیرانی كۆرۆنا تێپەڕێنێت، هاوكات ئامادەبوونی خۆی بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی حكومەت نیشانداوە، كە خۆشبەختانە بەرێز پارێزگاری سلێمانی رەزامەندی پیشاندا لەسەر بەكار‌هێنانی خزمەتگوزاری ئەلیكترۆنی بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی لە رێگەی جزدانی ئەلیكترۆنی ئاسیاحەواڵە. وە هەروەها ئەوەندەی ئاگادارین بەرێز وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رەزامەندی نیشانداوە و ئێستا لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندایە بۆ بڕیاردان و ڕەزامەندی لەسەر پرۆژەكە.

● ئەمڕۆ لە جیهاندا كایەكان لە پێشكەوتنێكی دانەبڕاودان بە تایبەتی كەرتی دارایی.
● یەكێك لە تازەترین تەكنەلۆجیاكانی سەردەم لە كەرتی دارییدا بریتییە لە جزدانی ئەلیكترۆنی مۆبایل بۆ ئەنجامدانی هەموو كارە داراییەكان.
● گروپی كۆمپانیاكانی فاروق كە دەستپێشخەربووە بۆ گەشەپێدان و پێشكەشكردنی باشترین و تازەترین خزمەتگوزاری بۆ شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2014 دا هەڵسا بە دامەزراندنی كۆمپانیای ئاسیاحەواڵە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دارایی ئەلیكترۆنی.
● لە ئێستادا ئاسیاحەواڵە زیاتر لە 1000 بنكەی هەیە لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
● لە ساڵی 2016 ــەوە كۆمپانیاكەمان پرۆپۆزەڵی پێشكەش كردووە بە وەزارتی داریی و وەزارتەكانی تری هەرێمی كوردستان بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی پێدانی مووچە و پارەی خزمەتگوزارییەكان وەك پارەی كارەبا.

ئاسیاحەواڵە چیە؟

كۆمپانیای ئاسیاحەواڵە كۆمپانیایەكی تایبەتمەندە بە خزمەتگوزاری دارایی لە رێگەی مۆبایلەوە كە مۆڵەت پێدراوە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق و هەرێم و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی. ئاسیاحەواڵە هەڵدەسێت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دارایی بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە رێگەی مۆبایلەوە كە تازەترین و باوترین خزمەتگوزاری بانكی و داراییە لە وڵاتانی پێشكەوتووی جیهاندا. هەروەها هەڵدەسێت بە دابەشكردنی مووچە و هاوكاری دارایی و گواستنەوەی پارە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر لە هەرشوێنێك بێت لە سنوری عێراق و كوردستان، وە هەروەها بۆ پارەدانی خزمەتگوزاری وەك ئاو و كارەبا و باج وكڕینی هەمو كەلوپەل و پێویستییەك بە شێوەی ئۆنلاین.

ئاسیاحەواڵە لە ئێستادا لەگەڵ كێ كاردەكات؟

ئاسیاحەواڵە باوەرپێكراوی رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتوەكانە لە عێراق و كوردستان و گرێبەستی درێژخایەنی هەیە لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانیی "WFP"، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری ئاوارەكان "UNHCR"، UNICEF،FAO ، ICRC و رێكخراوی مانگی سوری عێراقی و دەیان رێكخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی كە زیاتر لە 250,000 سودمەند هاوكاریی دارایی لە رێگەی ئاسیاحەواڵەوە وەردەگرن. هەروەها بانكەكانی باشووری ئیسلامی، بانكی TBI و بانكی NBI بەفەرمی مامەڵە لەگەڵ ئاسیاحەواڵە دەكەن بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت.

● ئاسیاحەواڵە موچەی هەزاران كارمەندی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت دابەشدەكات لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
● گرێبەستی درێژخایەنی لەگەڵ پۆستەی عێراق هەیە بۆ دانی پارەی پۆستە لە رێگەی ئاسیاحەواڵەوە.
● گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای بیمەی نیشتیمانیی عێراقی هەیە.
● هەروەها گرێبەستی هەیە لەگەڵ زۆربەی كۆمپانیاكانی فرۆشتنی تكتی فرۆكە و شتومەك بە شێوەی ئۆنلاین.

چۆن ئاسیاحەواڵە كاردەكات؟ و چۆن موچەكەم وەردەگرم؟

هەر كارمەندێك دەتوانێت ئاپی ئاسیاحەواڵە "Asiahwala" لە ناو مۆبایلەكەی دابەزێنێت چ سیستەمی "ئەندرۆید" بێت یان "ئای ئۆ ئێس" و بێ بەرامبەر جزدانێكی ئەلیكترۆنی بكاتەوە. هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە مۆبایلی زیرەكیان نیە، دەتوانن لە رێگەی (USSD) ــەوە كۆدی *212# لێبدەن وببنە خاوەنی جزدانی ئەلیكترۆنی خۆیان، وپاشان لەرێگەی لینكێكی تایبەتەوە كە بە كورتەنامە دەنێردرێت بۆ فەرمانبەران زانیاری پێویستیان پێدەگات. بەم شێوەیە فەرمانبەران دەتوانن ببن بە خاوەنی جزدانی ئەلیكترۆنی خۆیان كە بە ژمارەی نهێنی پارێزراوە وتەنها كەسەكە خۆی دەتوانێت جزدانەكەی بەكاربهێنێت.

ئاپی ئاسیاحەواڵە لەسەر سیم كارتی ئاسیاسێل كاردەكات، وە ئەو كارمەندەی سیم كارتی ئاسیاسێڵی نەبێت ئەوا دەتوانێت سیم كارتەكە بێبەرامبەر وەربگرێت. هەروەها كۆمپانیای ئاسیاحەواڵە سیستمی وەڵامدانەوەی ئۆتۆماتیكی "IVR" دەستەبەردەكات كە دەتوانێت رێنمایی تەواو بدات بە بەشداربوان لەسەر چۆنێتی بەكارهێنانی جزدانەكانیان. ئەمە سەرەڕای خزمەتگوزاری راژەی بەشداربوان كە ژمارە 220 ــەو رۆژانە 24 كاتژمێر وەڵامی پرسیار و داواكاری بەشداربوان دەداتەوە.

كۆمپانیای ئاسیاحەواڵە هەڵدەسێت بە وەرگرتنی پارەی موچەكان و دابەشكردنی بەسەر موچەخۆراندا لە رێگەی جزدانی ئەلیكترۆنی ئاسیاحەواڵەوە. موچەخۆرەكان لە رێگەی كورتەنامەوە ئاگاداردەكرێن لە بڕی موچەی وەرگیراو، وە دەتوانن باڵانسی خۆیان بزانن لە رێگەی ئاپی ئاسیاحەواڵەوە. ئاسیاحەواڵە لە هەموو گەڕەكێكی شاردا بنكەی خۆی دەبێت، وە هاوكات پارە و دراو بەشێوەیەكی زانستی پاكژدەكاتەوە لە میكرۆب و ڤایرۆس. وە كارمەند دەتوانێت سودمەندبێت لە هەموو خزمەتگوزارییەكانی ئاسیاحەواڵە بۆ نمونە؛ دەتوانێت پێداوستییەكانی رۆژانەی لە شتومەك بكڕێت، پارە بنێرێت بۆ كەسێكی تر، كارتی پڕكردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت بكڕێت، وە دەتوانێت هەر بڕێكیشی بوێت لە پارەكانی رایبكێشێت لە بنكەكانی ئاسیاحەواڵە لە شاری سلێمانی كە بە پێی پێویست بنكە دەستەبەردەبێت تا بتوانێت لە نزیك ماڵەكەی خۆی ئەو بڕە پارەیەی دەیەوێت رایبكێشێت.

ئایا موچەكەم لە جزدانی ئاسیاحەواڵەدا پارێزراوە؟

جزدانی ئەلیكترۆنی ئاسیاحەواڵە بە بەرزترین سیستەمی پارێزگاری ئەلیكترۆنی پارێزراوە بە پێی ستاندەر داراییە جیهانییەكان. وە جزدانی ئاسیاحەواڵە وەك هەژماری بانكی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت بە پێی یاسای سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی ژمارە (٣) ی ساڵی 2014. هەروەها كۆمپانیای ئاسیاحەواڵە و سیستمی دارایی ئاسیاحەواڵە لەژێر چاودێری راستەوخۆی بانكی ناوەندی عێراق دایە وەك هەموو بانكەكان، سەرەڕای سەرپەرشتی كردنی لەلایەن و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان.

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی لەلایەن كۆمپانیای ئاسیاحەواڵەوە
بۆ زانیاری زیاتر:
07701180981
info@asiahawala.iq