پەرەگراف
پەنابەرێكی كورد پاش كەمتر لە دوو هەفتە گەیشتنی بە بەریتانیا، "بەهۆی نەخۆشییەوە" كۆچی دوایی كرد و ئەمڕۆ تەرمەكەی گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، ڕایگەیاند "كۆچبەرێكی كورد بە ناوی (حسێن حەسیب ئەحمەد)ی تەمەن ٣١ ساڵ، دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەك لە سەنتەری پرۆسێسینگ مانستن لە شاری كێنت لە وڵاتی بەریتانیا ڕاگیرابوو، گیانی لەدەست دا".
دەزگای لوتكە دەشڵێت "ئەو پەنابەرە یەكەم جار لەلایەن هێزی سنوورییەوە لە 14ی مانگی ڕابردوو بردراوە بۆ سەنتەرێكی چارەسەركردن، دوای ئەوەی كە بەهۆی ئازارێكی زۆرەوە نەیتوانیوە بخوات و بخواتەوە، دواتر چارەسەری بۆ كرا و دەرچووە بۆ مانستۆن".
وەكوو دەزگای لوتكە باسی كردووە، كۆچبەرەكە بە هەفتەیەك بەر لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە "بە یەختێكی بچووك گەشتووەتە بەریتانیا و لە 19-12-2022 بەهۆی كێشەی تەندروستییەوە گیانی لەدەست داوە".
تەرمی ئەو كۆچبەرە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20-1-2023 لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕاێندراوەتەوە هەرێمی كوردستان.