پەرەگراف
تەرمی پێنج قوربانیەکەی هێرشەکەی شاری ماردین لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیلەوە لە دهۆک گەیشتنەوە هەرێمی کوردستانو بەخاک سپێردران.
ئەو پێنج کەسەی کوژران ئەندامی دوو خێزان بوون، دوانیان لە ناحیەی شیلادزێ و سیانیان لە کۆمەڵگەی باگێڕا بە خاک سپێردران.
ئەوان بۆ سەردان و چارەسەری پزیشکی چووبوونە تورکیا، بەڵام لەلایەن چەند کەسێکەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بە دەستڕێژی گوللە کوژران.
ھێشتا ھۆکاری ھێرشەکە ڕوون نییەو پۆلیسی تورکیا دەڵێت ئەنجامدەرانی دەستگیر کردووە.
گەڕانەوەی تەرمەکان