پەرەگراف
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە پارەی ساختەیان پێبووەو بەنیازبوون لە بازاڕدا ساخی بکەنەوە.
پۆلیس ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ساختەکاری چاودێری خرایە سەر 3 تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاریسلێمانی، دەرکەوت کە بڕێک پارەی ساختەیان پێیەو بەنیازن ساغی بکەنەوە، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران ولەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە".
"لەئێستادا هەر 3 تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە" پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکە بازاڕی دراو لە کوردستان و عێراق ناسەقامگیرەو بەھای دۆلار بە ڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە، لایەنەپەیوەندیدارەکان، بازرگانان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەردەوام ھۆشداریی دەدەن لە مامەڵەکردن بە دراو و ئاگاداربوون لە دراویساختە.