پلاسخارت سەردانی سیستانی کرد لە نەجەف

07-12-2022 03:22
سەردانەکەی ئەمڕۆی پلاخسارت بۆلای سیستانی لە نەجەف

پەرەگراف

جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی نەجەفی کرد و لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کۆبووەوە.

پلاسخارت دوای کۆوبونەوەکە ڕایگەیاند، لەگەڵ سیستانی باسیان لە گرنگی دانایی مەرجەعی باڵا و پاڵپشتیکردنی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە کرد".

"لە دیدارەکەمان لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق هیچ باسێكی سیاسی تێدا نەبوو" پلاسخارت وادەڵێت، کۆبوونەوەی لەگەڵ سیستانی بە "رۆژێكی گەورە" ناوبردو وتی "دیداری عەلی سیستانی بەهایەکی گەورەی هەیە".

هاوکات نووسینگەی سیستانی راگەیەندراوێكی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، سیستانی جەختی لە گرنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و دوورکەوتنەوە لە رق و تووندوتیژی و گرنگیدان و رێزگرتن لە ئایینەکان و هەڵگرانی بیروبۆچوونە جیاوازەکان کردووەتەوە.

ڤیدیۆی سەردانەکەی پلاسخارت