فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شنگال کردە ئامانج؛ 'کوژراو و بریندار ھەیە'

03-11-2022 07:32
دژەتیرۆری کوردستان ئەم وێنەیەی لەگەڵ زانیاریی بۆردومانەکەی ئەمڕۆدا بڵاوکردووەتەوە.

پەرەگراف

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شنگال کردە ئامانج؛ دژەتیرۆری پارتی دەڵێت: ئۆتۆمبێلەکە ھی پەکەکە بووەو کوژراو و بریندارھەیە.

دژەتیرۆری کوردستان(پارتی) ڕایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022، کاتژمێر 18:25، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپایتورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی نەسڕ لە قەزای شنگال کردە ئامانج و، بەهۆیەوە چەکدارێکی پەکەکە کوژراو و 2 چەکداری دیکەش بریندار بوون".

ھاوکات ڕۆژی ٢٨-١٠-٢٠٢٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە سکێنیەی سەر بە ناحیەی گرعوزێر لەقەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکی کرد ئامانج و دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ھی چەکدارانی پەکەکە بووە "بەهۆیەوە 2 چەکداری پەکەکە کوژران و 3 چەکداری دیکەش برینداربوون".

١٨ی ھەمان مانگیش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پەکەکەی لە گەڕەکی شەهیدان لەناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج، "بەهۆیەوە بەرپرسەکە و چەکدارێک کوژرانو چەکدارێکی دیکەش برینداربوو" بەپێی دژەتیرۆری کوردستان.