مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوەو نێچیرڤان و مەسرور بارزانی بوون بە جێگری
پەرەگراف
لە کۆنگرەی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستاندا بۆ یەکەم جار جێگرانی سەرۆک کران بە دوو جێگر، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی بەجێگری یەکەم و مەسروور بارزانی بە جێگری دووەمی مەسعود بارزانی هەڵبژێردران.
کۆنگرەی 14ی پارتی ئەمڕۆ دوای 12 ساڵ لە دهۆک بەستراو بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت، لە یەکەم ڕۆژدا سەرۆک و دەە جێگر ھەڵبژێردران ئەوەش یەکەم جارە سەرۆکی پارتی دوو جێگری ھەبێت.
بەپێی میدیای پارتی، مەسعود بارزانی لیستێکی ئامادە کردووە کە لە ١٣٠ ئەندامی کۆنگرە پێکدێن و داوا لە ئەندامانی کۆنگرە دەکات لەناو ئەو لیستەدا ئەندامانی سەرکردایەتی ھەڵبژێرن.
لیستەکەی بارزانی ئەندامانی سەرکردایەتی ئێستای پارتی و خەڵکی نوێیشی تێدایەو لەدەرەوەی ئەو لیستەش دەرگای خۆپاڵاوتن کراوەیەو چەند کەسێکی دیکە خۆیان کاندید کردووە بۆ سەرکردایەتی.
کۆنگرەکەی پارتی داخراوە بە ڕووی میدیاکاندا و تەنھا میدیای ئەو حیزبە ڕووماڵی دەکات و زانیارییەکان دەگوازێتەوە.