پەرەگراف
جینین پلاسخارت ڕایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان ناتوانێت ناوچەی دژەفڕین دروست بکات و ڕێ لە بۆردومانی ئێران و تورکیا بگرێت بۆسەر هەرێمی کوردستان.
نێردەی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری مێری کە ئەمڕۆ لە هەولێر دەستیپێکرد، وتی "به‌رله هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران و توركیا گفتوگۆمان كرد و داوای چاره‌سه‌ریان كرد، له به‌رانبه‌ردا من پێم وتن كه له توانای مندا نییه هێرشه‌كان ڕاگرم و ناوچه‌ی دژه فڕین دروست بكه‌م".
پلاسخارت دەشڵێت، باشترین پاڵپشتی بۆ هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌یه له ناوخۆدا یه‌كگرتوو و به‌هێزبێت و هاوكاربێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
نێردەی تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان، لەباسی دۆخی عێراقیشدا گەندەڵیی وەک "گەورەترین ئاڵنگاریی" ناوبرد‌و وتی، سیستمێكی گه‌نده‌ڵ بنیات نراوه كه ڕێگره له‌به‌ره‌و پێچشوونی ئه‌م وڵاته، پێی وابوو، "هیچ كام له‌و حكومه‌تانه‌ی دروست بوون له عێراق نه‌یانتوانیوه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتێكی باش نه‌بوون بۆ وڵاته‌كه‌یان، بۆیه ئێستا كاتی ریفۆرم و چاكسازی و كۆتایی هێنانه به گه‌نده‌ڵی".