پەرەگراف
هەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان و گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن بەردەوامن.
جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، زۆر گرنگ بوو ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان درێژ نەکرێتەوە و ببێتە دەستپێکێکی باشتر بۆ حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە نەکرا.
"هەوڵەکان بەردەوامن بۆئەوەی پەرلەمان تەمەنی خۆی بۆ ماوەیەک درێژ بکاتەوە و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنی کۆمسیۆن پێکەوە بکرێن و لەسەری رێکبکەوین، بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ کۆبوونەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە، گرفتی بازنەکانی هەڵبژاردن لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بەرەو چارەسەر دەچێت" ئیمینکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وای وت.
تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کەمتر لە دوو مانگی ماوەو حیزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، چەندین مانگە لە گفتوگۆدان و ئەنجامەكەی هەر وەك خۆیەتی؛ نە ڕێكدەكەن لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژارن و نە وادەی پڕۆسەكە دیاریدەكەن.
لە 30 ساڵی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان و لە دوای یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە، هیچ پڕۆسەیەكی هەڵبژاردن لە وادەی یاسایی و دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەنەچووە.
مشتومڕ و ناكۆكی حیزبەکان لەسەر چەند خاڵێكە؛ لە نێویاندا بازنەكانی هەڵبژاردن و كورسی كۆتاو کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، لەگەڵ هەندێك وردەكاری دیكە كە هەندێكیان پێیانوایە بە یاسایەكی نوێ دابیندەكرێت و بەشێكیشیان لەگەڵ دەستكاریكردنیی یاساكەدا نین.
كۆمسیۆنی سهربهخۆی ههڵبژاردن و ڕاپرسی له ههرێمی كوردستان، بۆ ههر ههڵبژاردنێك پێویستی به شهش مانگ ئامادهكاری ههیه له رۆژی دیاریكردنی وادهكهیهوه.