کابینەکەی مەسرور بارزانی لە سێ ساڵی تەمەنیدا ٣ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار لە زەرەردایە
پەرەگراف
حکومەتی هەرێم بە فەرمی کۆی داتای داهات و خەرجیی کابینەی نۆیەمی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان لە ماوەی سێ ساڵی تەمەنیدا ٣ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار خەرجیی زیاتر بووە لە داهات.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆی گشتیی داهات بە نەوتی و نانەوتیی و بودجەی بەغداو پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان لە سێ ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا ٤٦ ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دینار بووە.
وتەبێژی حکومەت وتیشی، هەرلەو ماوەیەدا کۆی خەرجیی حکومەت ٤٩ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار بووە کە پێکدێت لە مووچەو خەرجیی نەوت و بەکارخستن و وەبەرهێنان و کرێی وێستگەکانی کارەباو دانەوەی بەشێک لە قەرز.
هەربەپێی ئامارەکان، داهاتی نەوت کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی حکومەتی هەرێمە، لەسەدا ٥٥ی بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و کۆگاکردن و گواستنەوەی نەوت بووەو لەسەدا ٤٥ی وەک داهاتی سافیی گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.
کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم