پەرەگراف
پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ سەردانی جەلالی سام ئاغای کرد لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی و ئەو کتێبانەی پێشکەش کرد کە لەسەر ئەرکی پارێزگا خۆی چاپکراون، هاوکات جەلالی سام ئاغا کۆبەرهەمی کتێبەکەی خۆی بەدیاریی پێشکەش کرد.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەبارەی سەردانەکەوە دەڵێت: سەردانی کەسایەتیی نیشتیمانیی و سونبولێکی جوان و دیاری کوردستان و پارێزگای سلێمانی، بەڕێز جەلالی عومەری سام ئاغام کرد.
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، بەشانازییەوە کۆبەرهەمی (جەلالی عومەری سام ئاغا) ئەو پیاوەی یەکەم شۆڕشی دژی گەندەڵیی بەرپاکرد، لە بەڕێزیان بەدیاری وەرگرت.
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی کتێبەکەی لە جەلالی سام ئاغا کردو سوپاس و پشتیوانیی و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەش کردو هیوای تەندروستیەکی باش و سەرفرازیی بەردەوامی بۆخواست.


