بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت، یەکەم دانیشتنی دادبینی سکاڵاکانی سەرنووسەری پەرەگراف بەڕێوەچوو
پەرەگراف
لە یەکەم دانیشتنی دادبینی سکاڵاکانی سەرنووسەری پەرەگراف لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، نوێنەرانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون و نوێنەری یاسایی سەرۆکی پەرلەمان ئامادەبوو و داوای دواخستنی دانیشتنەکەی کرد.
بەھۆی ئامادەنەبوونی نوێنەرانی یاسایی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دادوەر بڕیاریدا وادەی دادبینی بۆ هەردوو داواکە دوابخات بۆ ٤-١٠-٢٠٢٢ و دووبارە پێڕاگەیاندن ئاڕاستەی داوالەسەرکراوان بکرێتەوە بۆ ئامادەبونیان لە دانیشتنی داھاتوودا.
لەدانیشتنی سێیەمدا، نوێنەرانی یاسایی ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان ئامادەبوو، داوای لە دادگا کرد مۆڵەتیان پێبدرێت بۆ خوێندنەوە و دیراسەکردنی داواکە، دادوەریش بڕیاریدا مۆڵەتیان پێبدرێت و دانیشتنەکەی دواخست بۆ ٤-١٠-٢٠٢٢.
داواکانی سەرنوسەری پەرەگراف بەپێی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە ٤-٨-٢٠٢٢ لەسەر سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تۆمارکراون و لە ٢٤-٨-٢٠٢٢ بەپێی ھەمان یاسا لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.
وردەکاریی داوای یاساییەکانی پەرەگراف