پەرەگراف
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری هەولێر دەستنیشانکران، کە سێ پیاوی تەمەن (54) و (35) و (34) ساڵان کە دوویان لە کەڕەنتینە بوون و هاوڵاتی بیانین ئەوەی دیکەیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە.
كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 128 كەس، لەنێویاندا 2 مردن هەیەو 53 نەخۆش چاكبوونەتەوە كە 50یان لە سلێمانی 3یان لە هەولێر بووە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.