سێ كەسی دیكە لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

28-03-2020 09:47


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران، كە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆك و ئامێدی و ئافرەتێكی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون.

كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 125 كەس، لەنێویاندا 2 مردن هەیەو 53 نەخۆش چاكبوونەتەوە كە 50یان لە سلێمانی 3یان لە هەولێر بووە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.