پەرەگراف
مردن بە كۆرۆنا لە ئیتاڵیا 10 هەزار كەسی تێپەڕاند لە كۆی 92 هەزار تووشبوو، بەوپێیەش زیاتر لە سەدا 10ی تووشبووان لەو وڵاتە مردوون.
ئیتاڵیا یەكەم وڵاتی دونیایە لە زۆریی ژمارەی مردن بە كۆرۆنا، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 889 كەسی دیكە بەو ڤایرۆسە مردوون بەوەش كۆی گشتی ژمارەكە گەیشتە 10 هەزارو 23 كەس.
هەروەها 92 هەزارو 472 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوونو 12 هەزارو 384 كەسیش چاكبوونەتەوە.
لە دوای ئیتاڵیا، ئیسپانیا دووەم وڵاتی دونیایە لە زۆریی ژمارەی مردن بە كۆرۆنا، تەنها لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە 832 كەس بەو ڤایرۆسە مردوون، بەوەش كۆی گشتیی مردن گەیشتە 5 هەزارو 812 كەس، تووشبووانیش 72 هەزارو 251 كەسن كە 8 هەزارو 189 كەسیان تەنها لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تووشی كۆرۆنا بوون.
لەسەر ئاستی دونیا ئەمریكا زۆرترین تووشبووی هەیەو 116 هەزار كەسی تێپەڕاندووەو دوای ئەویش ئیتاڵیاو پاشان چین دێت.
ڤایرۆسەكە بەردەوامە لە تەشەنەكردنی زیاتر بە جیهانداو لە 202 وڵات حاڵەتی تۆمار كراوی تووشبوون هەیە، تائێستا كۆی تووشبوون گەیشتووەتە 645 هەزار كەس، لەو ژمارەیەك نزیكەی 30 هەزاریان مردوونو 145 هەزاریان چاكبوونەتەوە.