پەرەگراف
د.سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دوو حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاک بونەوە و دەگەرێنەوە ماڵەوە.
کۆی گشتی چاکبووەوەکان لە شاری سلێمانی گەیشتە ٥٠ کەس، لە ھەرێم ٥٣ کەس چاکبوونەتەوە ٣یان لە ھەولێر بووە.
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 كەسی دیكە لە هەرێم تووشی بە كۆرۆنا بوون، 8 لە هەولێرو یەك لە هەڵەبجە.
بەوەش كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 122 كەس، لەنێویاندا 2 مردن هەیەو 53 نەخۆش چاكبووەتەوە كە 48یان لە سلێمانی 3یان لە هەولێر بووە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.