9 كەسی دیكە لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

28-03-2020 12:52


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ تووشبوونی 9 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند، 8 لە هەولێرو یەك لە هەڵەبجە.

بەوەش كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 122 كەس، لەنێویاندا 2 مردن هەیەو 51 نەخۆش چاكبووەتەوە كە 48یان لە سلێمانی 3یان لە هەولێر بووە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.

ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەرەنجامی پشكنینی 24 كاتژمێری ڕابردوو
ژمارە (٣٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ كەڕەنتین كردن و دۆزینەوە و پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. كەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٥٢٧٣) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٢٢) هاوڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٤٢٥) لە هەولێر، (٢٨١) لە سلێمانی، (٦٢٨) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٥) لە گەرمیان، (٣٣) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە كۆیە وە (٣٦٥١) هاوڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (١٢٩) هاوڵاتی.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٥٢١) پشكنین كراوە، (٤٠٧) هەولێر، (٩٧) سلێمانی، (١٧) دهۆك.
دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٨) پۆزەتیڤ، كە (٢) ئافرەت تەمەن (٤١)، (٣١) ساڵ و (١) پیاو تەمەن (٣٢) ساڵ، (٢) منداڵ (٩)، (٣) ساڵ كە بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای هەلەبجە (١) پۆزەتیڤ، كە پیاوێكی تەمەن (٣٧) ساڵ.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١٢٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥١) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٨ی ئازاری٢٠٢٠