پەرەگراف
شوێنەواری شارێک و سەنتەرێکی گەورەی ئیمپراتۆریەتی میتانی لە دهۆک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ 3400 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارو کەلەپووری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی هەڵکۆڵینی شوێنەواری کەمونەی ڕاگەیاند کە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێکی زانکۆی توبنگن و فرایبۆرگی ئەڵمانی جێبەجێکراوە.
شوێنەوارەکە دەکەوێتە ناو ڕوباری دیجلەو بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕوبارەکەوە دەرکەوتووەو لە ئەنجامی هەڵکۆڵین و لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە کە شوێنەوارەکە سەنتەرێکی شارستانی گرنگی میتانییەکان بووە.