شۆفێرانی تاكسی چەند كاتژمێرێك جووتسایدی بەردەم پارێزگای سلێمانییان داخست

30-05-2022 02:34

پەرەگراف

خۆپیشاندانی شۆفێرانی تاكسی لە سلێمانی دژی گرانیی بەنزین بەردەوامە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدەم داواكارییەكانیانەوە ناچن.

ئەمڕۆیش شۆفێرانی تاكسی لە دوای لە كاتژمێر 10ی بەیانییەوە خۆپیشاندانیان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دەست پێ‌ كردووە و هەردوو سایدی ڕۆیشتن و هاتن بۆ ناو سلێمانییان داخست.

شۆفێرێك تاكسی بۆ پەرەگراف وتی "دەبێت هاوشێوەی هەولێر و دهۆك، بەنزینی 690 دیناریمان بۆ دابین بكرێت"، كە لە دوای جەژنەوە ئەو بەنزینە لە سلێمانی ڕاگیراوە، بەڵام لەو دوو پارێزگایەی دیكە بەردەوامە.

ئەوان دەڵێن "لە ڕۆژانی داهاتووشدا ناڕەزایەتییەكان بەردەوام دەبن".

شۆفێرێكی دیكە بە پەرەگرافی وت "ئێمە ڕۆژانە چەند كاتژمێرێك شەقام دەگرین، هیچ كەسێك نەهاتووە بپرسێت كێشەتان چییە و چارەسەر چییە، بەڵام بۆ شتی زۆر ناپێویست ئامادەن كۆبوونەوە و دیدار بكەن".