پەرەگراف
ئۆتۆمبێلێكی گەورەی پێشمەرگە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ-كەركووك وەرگەڕا، ژمارەیەك پێشمەرگە برینداربوون و حاڵەتێكی گیانلەدەستدانیش هەیە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، بە پەرەگرافی وت "كەمێك لەمەوبەر لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ-كەركووك لە نزیك (مەنیلە)، ئۆتۆمبێلێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی پێی دەوترێت (زیل) وەرگەڕاوە".
سامان نادر وتیشی "بەهۆی ڕووداوەكەوە ١١پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەكیش گیانی لەدەست داوە".
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا ئاماژەی بەوەش كرد "بریندارەكان بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەی پێشمەرگە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی چەمچەماڵ و ئێمەش تیمەكانمان ناردووە، بۆ ئەوەی ئەوانەی باردۆخی تەندروستییان خراپە، بگوازرێنەوە بۆ سلێمانی و چارەسەریان بۆ بكرێت".