پەرەگراف
تانکەرێکی سووتەمەنی لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕاو گڕی گرت، بەوهۆیەوە ٥ ئۆتۆمبێلی دیکەش سووتان.
سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان بە پەرەگرافی وت، "چوار بارهەڵگرو دوو ئۆتۆمبێلی دیکە سووتاون و ڕووداوەکە زیانی گیانیی نییە".
هەربەهۆی ئەو ڕووداوەوە تونێلی دەربەندیخان داخراو ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی گەرمیان-سلێمانی دروست بوو و شۆفێران ڕوویان لە ڕێگای سەرشاخی بەرانان کرد بۆ هاتووچۆ.
ڤیدیۆی ڕووداوەکە