پەرەگراف
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر، هەزار و 215 كیلۆ ماددەی هۆشبەر و 228 هەزار حەپ و بڕێكی زۆر شروبی هۆشبەری سووتاند.
لەناو ئەو ماددانەدا 883 كیلۆ هێرۆین، 194 كیلۆ كریستاڵ، 106 كیلۆ تلیاك، 17 كیلۆ حەشیش، 15 كیلۆ كیتامین هەبوون، هەروەها 143 هەزار دەنك حەپی ترامادۆڵ و، 85 هەزار حەپی دیكەی جۆراوجۆری هۆشبەر لەگەڵ بڕێكی زۆر لە شروب و بابەتی دیكە.
بەڕێوەبەری نەهێشتی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر ڕایگەیاند "ماددەكان لە كەسانی بازرگان و تاوانبار دەستی بەسەردا گیراوە و هیچ كامیان بەرهەمی ناوخۆ نین و لە وڵاتانی دەوروبەرەوە دەهێنرێن، هەرێمی كوردستان وەكو ترانزێت بۆ گواستنەوەی بۆ وڵاتانی دیكە بەكار دەهێنرێت".