پەرەگراف
كچێكی تەمەن 17 ساڵ لە هەولێر لەلایەن باوەژنەكەیەوە سووتێنرا. ڕێژەی سووتانەكەی لەسەدا 80یە و پۆلیس دەڵێت "تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 408 لە یاسای سزادان دەستگیر كراوە".
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە پەرەگرافی وت، سەرەتا كچەكە وتوویەتی خۆی خۆیی سووتاندووە، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە باوەژنەكەی سووتاندوویەتی و كچەكەش دانی بەوەدا ناوە.
كچەكە ناوی ڕەیان مەحموودە و ڕووداوەكە 24ی ئەم مانگە لە گەڕەكی 11ی ئادار لە كەسنەزان ڕووی داوە. شەوی ڕابردوو دەنگۆی گیانلەدەستدانی بڵاوبووەوە، بەڵام دوای بەدواداچوونی پەیامنێری پەرەگراف، دەركەوت ڕەیان هێشتا لە ژیاندا ماوە و لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێرە.