پەرەگراف
هەولێر تابلۆی ئۆتۆمبیلی لەگەڵ عێراق یەكخست و یەكەم تابلۆ بە سیستمی نوێی یەكگرتو لەگەڵ حكومەتی ناوەند چاپ كرا و درا بە هاووڵاتیان.
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، دەڵێت "وا بڕیارە بەیانی لە دهۆك كار بە سیستمی تازەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بكرێت و لە سلێمانییش لە ڕۆژانی داهاتوودا".
لە تابلۆ نوێیەكەدا ناوی شارەكان نامێنێت و لەبریی ئەوە كۆدێك دادەنرێت، كۆدی تەرخانكراو بۆ پارێزگای هەولێریش (22) وە.
تابلۆكە شێوەیەكی باریكی هەیە و لە ڕووی قەبارە لە تابلۆی پێشوو بچووكترە. كورتكراوەی ناوی عێراق و هەرێمی كوردستانی بە پیتی ئینگلیزی لەسەر نووسراوە.
لە ئەمڕۆوە هەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی ژمارە كاتی لە هەولێر تۆمار بكرێت، تابلۆ نوێیەكەی پێ دەدرێت.
تابلۆى تۆمارى ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ته‌رخان ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه ئێستا ته‌رخان كراون له ژماره (1 تا 99999) پێتى (A) بۆ ژماره‌كه زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خوى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100000, 200000, 300000, 400000, 500000, 600000, 700000, 800000, 900000) دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.
سێ یه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100001) تا دوایین ژماره دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه لابراون .
0B, 1C, 2D, 3E, 4F, 5G, 6H ,7J, 8K, 9L
چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له لایى چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لایى چه‌پ ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كه گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌ك یه‌ك لێ بێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.