مامۆستایانی قوتابخانە و زانكۆ لە سلێمانی بایكۆتی دەوامیان دەست پێ‌ كردەوە

28-03-2022 02:13

پەرەگراف

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام، جارێكی لە بەرانبەر نەدانی مووچەكانیان بەشێك لە مامۆستایانی قوتابخانە و زانكۆ بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ مامۆستایانی كۆلێژی زانست و كشتوكاڵ، لەگەڵ مامۆستایانی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بایكۆتی وانەوتنەوە و هۆڵەكانی خوێندنیان بۆ سەرجەم ئاستەكانی بەرایی و باڵا ڕاگەیاند و دەڵێن "ڕۆژانە لە زانكۆ ئامادەی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەكان دەبین".

ئەو مامۆستایانە لە دوو كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا سێ‌ داواكرییان خستە ڕوو و ڕایانگەیاند "بەردەوام دەبین لە بایكۆت تا جێبەجێكردنی ئەم داواكارییانە و مل بۆ بەڵێنی زارەكیی بەرپرسان نادەین".

داواكارییەكان بریتین لە پێدانی مووچەی مانگەكانی دوو و سێ‌ و مانگەكانی دیكە لە كاتی خۆیدا، بە فەرمی دەركردنی نووسراوی گەڕاندنەوەی شایستە داراییەكان لە مووچە نەدراو و پاشەكەوتكراوەكان لە ڕێگەی كردنەوەی هەژماری بانكییەوە، دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی گشت فەرمانبەران.

هاوکات بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی ناوشاری سلێمانی درێژەیان بە بایکۆتی دەوام دا و داوای پێدانی مووجە لە کاتی خۆیدا دەکەن.