سەرۆکی پەرلەمان: بایى ئەوە تەجروبەو عەقڵم پەیداکردووە نەیەڵم دارەکە لەسەرى مندا بشکێت

27-03-2022 02:34

پەرەگراف

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، زۆر پێداگریی دەکەن تەمەنی خۆیان درێژ نەکەنەوەو هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت ئەوە ببیتە خاڵی جیاکەرەوەی ئەم خولەی پەرلەمان لەگەڵ خولەکانی پێشووتر.

ڕیواز فایەق ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو پرسە پێویستی بە ڕێککەوتن و سازانی سیاسیی حیزبەکان هەیەو دەیانخەنە بەردەم بەرپرسیارێتی، وتی "ئەگەر ئەیانەوێ هەڵبژاردن بکرێت وەرن ڕێککەون و ئەگەر ناتانەوێ ئەوا ڕایبگەیەنن.. بەڵام بیانەوێت بەرپرسیارێتییەکە، دارەکە لەسەرى ژنێکى ٤٠ ساڵەدا بشکێتەوە، وەڵاهى بایى ئەوە تەجروبەو عەقڵم پەیداکردووە کە نەیەڵم ئەودارە لەسەرى مندا بشکێت".

ئەو وتانەی سەرۆکی پەرلەمان لە میانی به‌شداریکردنی بوو له‌ پانێڵی (به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاسۆ وچاره‌سه‌ر)، كه‌ له‌لایه‌ن تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی بواری هه‌ڵبژاردن به‌ پاڵپشتیی ڕێكخراوی (NED) ی ئه‌مریكی لە هەولێر رێکخرابوو.