گۆڕان دەستەیەکی حەوت کەسیی ھەڵبژاردو کۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستێت

02-01-2022 06:04

پەرەگراف

 

جڤاتى نیشتمانى گۆڕان دەستەیەکى حەوت کەسىی هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانى کارا کرد بۆ بەستنی کۆنفرانسی خۆڕێکخستنەوەو بەخۆداچوونەوە لە دوای شکستی لە ھەڵبژاردن.

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەت ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان

دواى زنجیرەیەک کۆبونەوە لە دو هەفتەى رابردودا، سەرلەبەیانى ئەمرۆ یەکشەممە (٢٠٢٢/١/٢) جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕانکۆبوەوە، کۆبونەوەکە تەواوکارى کۆبونەوەکانى دیکە بو کە لە هەفتەى رابردو ئەنجام درا و تێیدا دەستەیەکى حەوت کەسى بە نوێنەرایەتى جڤاتەکانى نیشتمانى و گشتى و سێ لە هەڵسوڕاوانى دیارى دەرەوەى جڤاتەکان هەڵبژێردران کە بریتین لە (هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، د. تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانى).

ئەم دەستەیە کە لە کۆبونەوەى ئەمڕۆدا متمانەى جڤاتى نیشتمانیى وەرگرت لەگەڵ لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس، دەست بە ئامادەکارى دەکەن بۆئەوەى لە نزیکترین کاتدا کۆنفرانسى دوەمى نیشتمانى بۆ بەخۆداچونەوە و خۆ رێکخستنەوەى بزوتنەوەکە ببەستن.

بەپێى دەستورى رێکخراوەیى بزوتنەوەى گۆڕان، ئەرکەکانى کۆنفڕانسى نیشتمانى خۆى دەبینێتەوە لە نوێکردنەوەى بەرنامەى سیاسى لەبوارە جیاوازەکاندا، پێداچونەوە بە دەستورى رێکخراوەیى، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنى پلاتفۆرمەکانى هەڵبژاردنەکانى پارێزگا وهەرێم و عێراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى تیمەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانى لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانى؛ پارێزگا، هەرێم و عێراقى فیدراڵ، هاوکات هەڵسەنگاندنى ئەداى جڤاتى نیشتمانى لە چەند ساڵى رابردودا.

هەمو ئەمانەش پڕۆسەى سەرلەنوێ خۆڕیکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕانە بەتایبەت دواى ئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجومەنىنوێنەرانى عێراق کە بزوتنەوەى گۆڕان نەیتوانى تێیدا دەنگى پێویست بەدەستبهێنێت.