قوباد تاڵەبانی، ئەژی ئەمینی وەك سەرۆكی نوێی دەزگای زانیاری ناساند

11-07-2021 05:02

پەرەگراف

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە كۆبوونەوەیەكی ئەمنیدا ئەژی ئەمینی وەك سەرۆكی نوێی دەزگای زانیاری ناساند.

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران پاش ئە‌وە‌ی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاریی ناساند، داوای لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وام بن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێ بدە‌ن".

كۆبوونەوەكە لە دەباشان بەڕێوە چووە و تێیدا وە‌زیری پێشمە‌رگە‌، سەرۆكی دە‌زگای ئاسایش، بریكاری وە‌زیری ناوخۆ، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بە‌ڕێوەبە‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و فە‌رماندە‌ی لیوای پاراستنی سلێمانی بەشدار بوون.

هەروەها ئاماژە‌ بەوەش دراوە كە‌ قوباد تاڵەبانی وتویەتی"ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی، بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ ھاووڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیریی ئارامی".