پەرەگراف
بزوتنەوەی گۆڕان ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستە وەزارییەكانی كابینە نوێی حكومەت بڵاو كردەوە.
میدیای گۆڕان ناوی وەزیرەكانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند: ئاوات شێخ جەناب- وەزیری دارایی و ئابوری، دانا عەبدولكەریم- وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردن، كەمال موسلیم- وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، كوێستان محەمەد- وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.
یەكلایی كردنەوەی وەزیرەكانی گۆڕان بە بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەكە درابووە دەست عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی گۆڕان.
كۆتایی ئەم هەفتەیە كۆتا وادەیە لەبەردەم مەسرور بارزانی بۆ ڕادەستكردنی كابینەكەی بە پەرلەمان، دەبێت بەرلەو وادەیە حیزبە بەشدارەكانی حكومەت ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن، ئەمڕۆ لەگەڵ گۆڕاندا، یەكێتیش ناوی وەزیرەكانی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكاتو هەر لەم هەفتەیەدا لە پەرلەمان متمانە بە كابینەی نوێ دەدرێت.
یەكێتی لە كابینەی نوێدا لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران، هەریەكە لە وەزارەتەكانی؛ پێشمەرگە، خوێندنی باڵا، پلاندانان، كشتوكاڵو ڕۆشنبیریو وەزارەتێكی هەرێمی بەردەكەوێت، بەدەر لەو پۆستانەی دیكە كە هاوتای وەزیرن یاخود لە خوار وەزیرەوەن، دوێنێش لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەو حیزبەدا لەسەر بەپێی ناوچەی جوگرافی كاندید بۆئەو پۆستانە هەڵبژێردران.