دوو جۆر ماستی كالە لە بازاڕەكانی كوردستاندا هەن‌و شیاو نین بۆ خواردن

07-07-2019 12:10
ئەو دووجۆرە ماستەی شیاوی خواردن نین.


پەرەگراف

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی پشكنینی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دوو جۆر ماستی كۆمپانیای كالە لە پشكنین دەرنەچوون، سەرەڕای ئەوەی ماوەی بەكارهێنانیان بەسەر نەچووە، بەڵام شیاوی خواردن نین.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی دووی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای ئەوەی جۆرەكانی ماستی كۆمپانیای كالە براوە بۆ بشكنین بۆ دڵنیابوون لە لایەنی تەندروستی، دەركەوتووە هەردوو جۆری (ماستی بەیانیان 700گم و سڤن 2 كگم) تەندروست نین بۆ خواردن، سەرەڕای ئەوەی كە ماوەی بەكارهێنانیان بەسەرنەچووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە دەست بەسەر‌ (540) دانە لە ماستی بەیانیان و (240) ماستی سڤنی كۆمپانیاكەدا گیراوە و دوای پشكنین لەناو براون.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لەكۆی (8) جۆری ماستی كۆمپانیای كالە كە پشكنینیان بۆ كراوە تەنها هەردوو جۆری (بەیانیان و سڤن) لە پشكنین دەرنەچوون و جۆرەكانی تر بەپێی پشكنینەكان هیچ كێشەیەكیان نییە و بۆ خواردن گونجاون.

سەرەڕای لەناوبردنی ئەو بڕە ماستە نەشیاوەش كۆمپانیاكە بە بڕێك پارە سزا دراوە.