پەرەگراف – مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی قەتەر بە تەلەفۆن قسەیان کردو دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، داوا دەکەن عێراق میلیشیاو گرووپە لەیاسا دەرچووەکان کۆنتڕۆڵ بکات.
بارزانی دەڵێت، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، "سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەمان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و نیگەرانیی قووڵی خۆمان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و هاوڕابووین لەوەی میلیشیا و گرووپە لەیاسادەرچووەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەشڵێت "هاوسۆزیی هەرێمی کوردستانم لەگەڵ خەڵکی قەتەڕ دووپات کردەوە و هەردوولا کۆک بووین لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هاوئاهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان."